بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنالینا بێربۆک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕۆژی هەینی داوایکرد کە ڕژێمی زایۆنیستی لە سەر کۆمەڵکوژییە دڕندانەکەی شەقامی ڕەشیدی غەززە ڕوونکردنەوە بدات.
ڕۆژی پێنج شەممە تەقەکردن و هێرشی تانکەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەو خەڵکەی لە گۆڕەپانی نابلۆسی لە شەقامی ڕەشیدی غەززە بۆ وەرگرتنی هاوکارییە مرۆییەکان ڕیزیان بەستبوو، لانیکەم 109 شەهید و 760 برینداری لێکەوتەوە.
ئەم ڕووداوە ڕای گشتی جیهانی لە دژی زایۆنیستەکان هەژاندووە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە سوپای ئیسرائیل دەبێت ڕوونکردنەوە بدات کە چۆن ئەو ڕووداوە ڕوویداوە.
ناوبراو هەروەها داواکەی بەرلینی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە دووبارە کردووەتەوە./.