بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی تەندرووستی غەززە ڕایگەیاندووە کە لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە 79 شەهیدی دیکە تۆمار کراوە و بەمەش ژمارەی گشتی شەهیدانی هێرش و تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە 7 ی تشرینی 2023 ەوە تا ئێستا گەیشتووەتە زیاتر لە 30 هەزار کەس.
لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستینیش ژمارەی کوژراوانی سوپای داگیرکاری زایۆنیستی گەیشتووەتە 582 کەس و بریندارەکانیش 3007 کەس ڕاگەێندراوە.
شەڕی غەززە لە پێنج مانگەی خۆی نزیک دەبێتەوە و ڕژێمی زایۆنیستی بەردەوامە لە هێرشەکانی./.