بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جانات یلن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا هۆشداری داوە کە شەڕی ئیسرائیل دژی غەززە خەریکە دەبێتە شەڕێکی ناوچەیی زۆر گەورە و بێگومان وەکوو هەڕەشەیەکە لەسەر بەرژەوەندی ئابووری هەموو جیهان.
وەزیری خەزێنەی ئەمریکا کەوا لە ماوەی 4 مانگی ڕابردوودا وڵاتەکەی هەموو جۆرە پاڵپشتییەکی چ ماڵی و چ چەکداری لە ڕژێمی مناڵکوژی زایۆنی ئەنجامداوە، پشتڕاستی دەکاتەوە و دەڵێت: ئێمە لەو باوەڕەداین ئەو کارەی کەوا ئیسرائیل دەیکات کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر ئابووری فەلەستین و هەروەها ئابووری ئیسرائیلیش.
وەزیری ئەمریکی هەروەها وتیشی کە بە نەتانیاهۆیان گتووە، دەبێ ئیسرائیل ئیزنی کارکردن لەسەر خاکی داگیرکراو بداتەوە بە خەڵکی فەلەستین.
ڕژێمی زایۆنی بەرواری 7ی ئوکتۆبەر بەڵگەنامەی کارکردنی زیاتر لە 100 هەزار فەلەستینی، لەسەر خاکی داگیرکراوی هەڵوەشاندبوەوە.