بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەرسەلانی قاسمی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە حاڵێکدا 8 مانگ لەمەوپێش بۆ دابینکردنی مریشکی پێویست بەدوای هاوردە بووین لە وڵاتانی دیکەوە، ئەوا ڕۆژی ڕابردوو بارێکی هەزار تەنی مریشکمان هەناردەی وڵاتی عێراق کردووە و بەدوای بازاڕی هەناردەی نوێدا دەگەڕین.
بەپێی وتەی هەمان بەرپرس، لانیکەم 10 تا 15 هەزارتەن مریشکی زیاتر لە پێویست هەیە کەوا دەتوانن هەناردەی بکەن.
قاسمی سەرەڕای ئاماژەپێدان بەوەی کە وەزارەتی کشت و کاڵی ئێران سیاسەتەکانی وەبەرهێنان بە مەبەستی هەناردە جێبەجێ دەکات گوتیشی: هەرساڵە 8 ملیارد دۆلار تایبەت دراوە بە بەشی پەلەوەر و باڵدار و دەبێ ئەم پیشەیە داهاتی هەبێت و قەرەبووی ئەو دۆلارە کە خرجی کراوە بداتەوە و نابێ تا هەتاهەتایە بستراو بێت بەو دوڵارانەی کە لە فڕۆشی نەوت بەدەست دێت و دەبێ خۆی بە هەناردە پێداویستی خۆی دابین بکات.