بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ پێنج شەممە 29 ی شوباتی 2024 ئێران مانگی دەستکردی پارس – 1 ی لە وێستگەی ڤیستۆچنی ڕووسیاوە ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد.
مانگی دەستکردی پارس – 1 لە بواری توێژینەوەدا بە کار دێت و سەرجەم ئیش و کارەکانی خۆماڵییە، 134 کیلۆ کێشی هەیە و سەر بە توێژینگەی بۆشایی ئێرانە./.