بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی ئەلقەحوم وتی کە سەروەری و سەربەخۆیی ئێمە هێڵی سوورە و هیچ دەسدرێژییەک بۆ سەر خاکی یەمەن قبووڵ ناکرێت.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی المیادین دا وتی: یەمەن لە شەڕێکی ئاشکرادایە لە گەڵ ئەمریکا و بەریتانیا و دەسدرێژیکردنە سەر یەمەن بابەتێکی سادە نییە.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە ئێمە واز لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین ناهێنین و گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین بووەتە هۆکاری یەکگرتوویی زیاتری یەمەنییەکان و دەبینین کە ئەوان چۆن بەشداری لە خۆپێشاندانی ملیۆنیدا دەکەن.
ئەلقەحوم وتی کە پیلانگێڕییەکان لە دژی گەلانی عەرەبی و ئیسلامی زۆر گەورەیە و یەمەنییەکان لە ئاست و ئامانجەکانی ئەم پیلانانە تێدەگەن./.