بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد لە چاوپێکەوتنی ژمارەیەک لە گەنجانی سوری و ڕووسی وتی: پەیوەندییەکانی نێوان سوریا و ڕووسیا و داهاتووکەی تەنیا گرێدراوی سیاسەت یان ئابوری و هاوکارییە سەربازییەکان نییە، بەڵکوو ڕەهەندی کۆمەڵایەتی و جەماوەریشی هەیە و پشت بە گەنجانی هەر دوو وڵات دەبەستێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر سەرۆک کۆمار پوتین بڕیاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزمی لە سوریا نەدەدا، ژمارەی تیرۆریستان لە ڕووسیا دەیان هێندە زیادی دەکرد، هەندێک پرسیار دەکەن بۆ سەرۆک پوتین فڕۆکە شەڕکەرەکانی ناردە سوریا، وەڵامەکەی ئەوەیە کە ئەو پێش هەموو شتێک بەرگریی لە ڕووسیا و خەڵکەکەی کردووە.
سەرۆک کۆماری سوریا سەبارەت بە دوژمنایەتی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە گەڵ ڕووسیا وتی: ڕۆژئاوا تەنیا بە هۆی ئۆکرایناوە دوژمنایەتی ڕووسیای نەکردووە، بەڵکوو ئەم دوژمنایەتییە لە سێ سەدەی ڕابردووەوە هەبووە، لە بەر ئەوەی کە ڕووسیا لە وڵاتێکی لاوازەوە بووە وڵاتێکی بەهێز و ڕۆژئاوا دژی وڵاتانی بەهێزە./.