بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرەڕای ئەوەی کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕاستییەکانی شەڕی غەززە و ئاماری کوژراو و بریندارەکانی بە درووستی بڵاو ناکاتەوە، لە ڕاگەێندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە سەرەتای شەڕەکەوە تا ئێستا 2974 کەس لە هێزە سەربازییەکانی ئەو ڕژێمە بریندار بوون.
بە پێی ڕاگەیاندنی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی، 1408 کەس لەو بریندارانەش لە پاش دەستپێکردنی شەڕی وشکانی لە غەززە بووە.
سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە هێشتا 324 برینداری شەڕەکە لە نەخۆشخانەکاندان و ڕەوشی تەندرووستی 32 کەس لەوان ناجێگیرە./.