بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئەشتییە سەرۆک وەزیرانی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە نامەی دەست لە کار کێشانەوەی ڕادەستی مەحمود عەباس سەرۆکی ئەو دەسەڵاتە کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە قۆناغی داهاتوو پێویستی بە حکومەتێکی نوێ هەیە تا گۆڕانکارییەکانی کەرتی غەززە لە بەرچاو بگرێت.
پێشتر سەرچاوەیەکی فەڵەستینی ڕایگەیاندبوو کە ڕەنگە حکومەتێکی تەکنۆکرات لە فەڵەستین پێک بهێندرێت.
ئاژانسی سکای نیوز ڕایگەیاندووە کە ڕەنگە بزوتنەوەی حەماس ڕەزامەندی لە سەر پێکهێنانی ئەم حکومەتە دەرببڕێت./.