بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی دەعموش وتی کە خۆڕاگری ئیسلامیی لوبنان بە هۆی گیانفیدایی و دەسکەوتی خوێنی شەهیدانەوە بەهێزتر بووە و دوژمن ترسی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئەم هێزە هەیە.
ناوبراو وتی: دوژمن لەوە تێدەگات و دەزانێت کە مووشەکەکان و درۆنەکانی خۆڕاگری دەتوانن بگەنە سەرجەم ناوەندە ستراتیژییەکانی لە هەر ناوچەیەکی فەڵەستینی داگیرکراو.
ئەو بەرپرسەی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەگەر دوژمن بیر لەوە دەکاتەوە کە بە هەڕەشە، زیاترکردنی هێرشەکان، ڕووخان و کوشتنی خەڵک دەتوانێت پاشەکشە بە ئێمە و قبووڵکردنی مەرجەکانی بکات، تووشی هەڵەی گەورە دەبێت و لە خەون و خەیاڵدا دەژیت.
دەعموش وتی: ئێمە پیاوی شەڕ و گۆڕەپانەکانین و تۆزقاڵێک لە ئامانجەکانمان بۆ بەرگری لە وڵات و پشتیوانی لە دانیشتووانی کەرتی غەززە پاشەکشە ناکەین، دوژمن دەبێت بزانێت کە هێرشەکانی ناتوانێت هاوکێشەکان بگۆڕێت لە بەر ئەوەی کە کەوتووەتە پێگەی شکستەوە./.