بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەغدا لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە سەرجەم بوارەکان و لە پێناو بەرژەوەندییە بەرامبەرەکانی هەر دوو وڵاتی دۆست و دراوسێ، وتووێژ و ڕاوێژیان کردووە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە وڵاتەکەی پێشوازی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ تەواوی وڵاتانی ناوچەکە دەکات.
سودانی هەروەها ئاماژەی بە هاوبەشی و پرۆژەکانی گەشەپێدانی ئەم وڵاتانە داوە کە دەتوانێت سەقامگیری ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەستەبەر بکات./.