بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی و لەسەر زاری ڕویتەرز، پاکستان مەیلی لەسەر تەواوکردنی پڕۆژەی هێڵی بۆری غازی ئێرانە کە چەندین ساڵە بەهۆی بایکۆتهکانەوە بەدواوە دەخرێت.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت ئیسلام ئاباد بیر لە ئەنجامدانی یەکەم فازی بۆری غازی 80 کیلۆمەتری دەکاتەوە بەڵکوو خۆی دوور خاتەوە لە سزای 18 ملیارد دۆلاری.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی وزەی پاکستاندا، ئەو وڵاتە داخوازی لە ئەمریکا دەکات بۆ لابردنی بایکۆتەکان بە مەبەستی سازکردنی ئەو هێڵی بۆری غازە.
شایانی ئاماژەیە کە وا بڕیار دراوە لە فازی یەکەمی ئەو پڕۆژەیە کار بکرێت لەسەر گواستنەوەی بۆری 80 کیلۆمەتری ئەو هێڵی غازە لە سنووری پاکستان و ئێرانەوە بۆ گوادر.