بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە سوودە تەندرووستییەکانی خواردنی نەعنا دەتوانین ئاماژە بەم خاڵانەی خوارەوە بدەین:
نەعنا هاوکارێکی باشە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی لووت.
هاوکارێکی باشە بۆ هەرسکردن و بۆ ئەوانەی نەخۆشی ڕۆماتیزمیان هەیە.
بۆنی ناو دەم و نەخۆشی پێست چارەسەر دەکات.
بە ڕێکخەری دڵ و سوڕی خوێن دادەنرێت بە تایبەت ئەگەر وەک چا بخورێتەوە.
سوودێکی زۆری هەیە بۆ لەناوبردنی نەخۆشییەکانی گەدە و ترشاوی ناو گەدە ئەگەر بە کوڵاوی بخورێتەوە بە بێ چا.
نەعنا یەکێکە لەو گیایانەی دەتوانێت کرمی نێو گەدە و ڕیخۆڵەکان بکاتە دەرەوە لە گەڵ بەکتریا زیانبەخشەکاندا و چارەسەری سکچوون دەکات بە تایبەت بۆ منداڵان.
بەکار دەهێندرێت بۆ هەوکردنی پوک و قوڕگ و تا ئێستاش وەک مەعجونی ددان بەکار دەهێندرێت.
یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سەرئێشە و خەراپی هەرسکردن و هەناسە توندی و هەڵامەت و هەوکردنی قوڕگ و کۆکە دەدات و ڕۆڵی گرنگی هەیە لە نەهێشتنی بۆنی ناوخۆشی ناو دەم.
بە هۆی مادەی مەنتولەوە مێشک هێوردەکاتەوە و وزەیەکی باش دەداتە جەستە و چارەسەری ڕۆماتیزم دەکات.
زەیتی نەعنا ڕێگری لە دروستبوونی برینی گەدە و ترشەڵۆکی دەکات.
خواردنەوەی ئاوی نەعنا دەبێتە هۆی هێورکردنەوەی مێشک بەر لە خەوتن.
زەیتی نەعنا زۆر بەسوودە بۆ قژ و دەتوانێت بدرێت لە پێستی سەر لە پێناو خێراکردنی گەشەی قژ./.