بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سندووقی نێودەوڵەتی دراو لە زنجیرە ڕاپۆرتەکانی خۆیدا کەوا لەمەڕ بەراوەردی یەکانەی ئابووری وڵاتەکانی جیهان بڵاوی دەکاتەوە، تێدا ئاماژەی داوە کە لەم دوایانەدا گەشەی ئابووری ئێرانی لەچاو پێشبینییەکانی خویدا بەرزبوونەوەی سەرەنجڕاکێشێکی هەبووە.
بەپێی بەراوەردە نوێیەکانی ئەو بنکە نێونەتەوەیە، گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2023دا بە بەرزبوونەوەی سەرنجڕاکێش لە چاو ساڵی ڕابردوو گەیشتووەتە 5.4 لەسەد و ئەوە لە حاڵێکدایە کە سندووقی نێونەتەوەیی دراو پێشبینی کردبوو کە گەشەی ئابووری ئێران لە ساڵی 2023دا دەگاتە 3لەسەد.