بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەک شەممە 25 ی شوباتی 2024 کەشتییەکی نەوتهەڵگر و چەندین کەشتی سەربازی ئەمریکی لە کەنداوی عەدەن و دەریای سوور بە مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەم هێرشانە لە وەڵامی بانگەواز و داواکاری گەلی یەمەن بۆ سەرکەوتن بە سەر زوڵم و ستەمی دژ بە گەلی فەڵەستین و وەڵامدانەوەی هێرش و دەسدرێژییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا بۆ سەر یەمەن بووە.
یەحیا سەریع جەختیکردووەتەوە کە بەرگریکردن لە یەمەن و پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین بە هەموو هێزێکەوە بەردەوام دەبێت./.