بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ” ئێمە پیرۆزبایی لە بانگەوازی سەرکردە سیاسییەکان دەکەین سەبارەت بە دەستنیشانکردنی ئەمریکا و بەریتانیا وەک دوژمنانی یەمەن “، ئەمە بەشێک لە بەیاننامەی یەمەنییەکان لە ڕێپێوانە مەزنەکەی هەینی بووە.
یەمەنییەکان لە بەشێکی دیکەی ئەو بەیاننامەیە و وێڕای پشتیوانی لە سیاسەتەکانی سەنعا لە بەرگریکردنی خەڵک و خۆڕاگریی فەڵەستین، جەختیانکردەوە کە ” ئێمە داوای هێرشی سەربازی زیاتر لە دژی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی دەکەین “.
سوپای یەمەن لە پاش زیاتربوونی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر غەززە، پشتیوانی تەواوی خۆیی بۆ گەلی فەڵەستین ڕاگەیاندووە و جەختیکردووەتەوە تا کاتی بەردەوامبوونی هێرشەکانی زایۆنیستەکان، هەر کەشتییەکی سەر بە ڕژێمی زایۆنیستی و ئەو کەشتییانەی بەرەو بەندەرەکانی ئەو ڕژێمە بڕۆن، دەکرێنە ئامانج./.