بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هۆکارەکانی زیادبوونی کێشەی قەڵەوی بریتین لە:
1 – زۆربوونی خۆراک خواردن:
زیادبوونی قەبارەی ژەمەکان.
ژەمی خێرا بووەتە شتێکی باو و کاتەکانی نان خواردنیش تێکچووە.
خۆراکە چڕەکان زیاتر دەخورێن وەک چەوری و شەکری سپی.
ڕێکلامکردن بۆ خواردن زیادی کردووە.
2 – کەمبوونەوەی سەرفکردنی خواردن:
خاوەنداری ئۆتۆمبێل زیادی کردووە.
کەمبوونەوەی بە پێ ڕۆیشتن بۆ قوتابخانە یان شوێنی کار.
زیادبوونی ئامێرە ئۆتۆماتیکەکان کە ناهێڵن ماڵ پاککردنەوە و ئیشکردن وزەی زۆری بوێت.
زیادبوونی کاتەکانی دانیشتن بە دیار تەلەفزیۆن و یارییە ڤیدیۆییەکان.
ئەمانە هەمووی بە بەڵگەی زانستی سەلمێندراون کە خەڵک دەتوانن بە کەمکردنەوەی کاتەکان لە گەڵ ئەم هۆکارانە کێش بەرەو دابەزین ببەن./.