بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە پێناو سزادانی تیرۆریستانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئێران، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئیسماعیل شەبەخش لە سەرکردەکانی گرووپی تیرۆریستی جەیشی زوڵم و ئەنجامدەری سەرەکی کردەوە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی پارێزگای سیستان و بەلوچستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی دەرەوەی سنورەوە جێبەجێ کرا.
بە جێبەجێکردنی ئەم ئۆپەراسیۆنە ئەمنی و هەواڵگرییە، ئیسماعیل شەبەخش و چەندین تیرۆریستی هاوڕێی لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانێکی سەربازیدا کوژران./.