بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەوزە و میوە خاوەنی چەندین تایبەتمەندین کە وا دەکەن ڕۆژانە لە لایەن خەڵکەوە بخورێن.
ئەو هۆکارانە بریتین لە:
1 – پاراستنت لە شێرپەنجە و نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵگەی زۆر هەیە کە خۆراکی دەوڵەمەند بە ڤیتامینەکان دەتوانێت مەترسی جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک کەم بکاتەوە.
2 – خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە، لە جەند توێژینەوەیەکدا کە زیاتر لە ١٨٠ هەزار ژن و پیاو تێیاندا بەشداربوون، دەرکەوتووە ئەوانەی رۆژانە زۆرترین میوەیان خواردووە بە تایبەتی ترێ، سێو، مۆز و ترێ مەترسی تووشبوونیان بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمترە.
3 – ریشاڵی دۆستی ریخۆڵە، ریشاڵی ناو سەوزە و میوە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش دەدات، رووەکە دەوڵەمەندەکان بە ریشاڵ پشتگیری لە مایکرۆبایۆمەکان دەکەن “ئەو وردە زیندەوەرانەی کە گرنگن بۆ تەندروستی ریخۆڵە و کارکردنی بەرگری جەستە”.
4 – تەندروستی چاو، کانزا و ڤیتامینەکانی ناو سەوزە و میوە یارمەتیدەرن بۆ بەرەوپێشبردنی تەندروستی چاو، تووی سوور، کیوی، بیبەر، سەوزەی گەڵادار، برۆکلی، تەماتە، گێزەر و پەتاتە لەوانەن کە تایبەتمەندییان هەیە بۆ یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانی چاو.
5 – پتەوکردنی ئێسک، سەوزە و میوە رۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە دروستکردنی پتەوی ئێسک و پاراستن لە نەخۆشیەکانی وەک پووکانەوەی ئێسک، سەوزە و میوە سەرچاوەیەکی باشی ڤیتامینەکانی “سی و کەی و ئەی”ن، هەروەها مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم و کارۆتینۆیدەکان کە هەموویان هاندەری تەندروستی ئێسکەکانن./.