بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەوەر لە کۆمەڵەی سیر و پیازە و پێکهاتەکەیان لێکەوە نزیکە و شوێنی بوونی هەموویان ناوەڕاستی ئاسیایە.
پێکهاتەکانی کەوەر چین؟
کلۆرۆفیل، ڕیشاڵی سلیلۆز، لینجە مادەی میوسیلاگ، پرۆتینی سەلفۆئازۆت، ڤیتامینەکانی B و C.
کانزای ئاسن و مەگنیسیۆم و پۆتاسیۆم و سۆدیۆم و گۆگرد و مەنگەنیز.
سوود و گرنگی بەکارهێنانی کەوەر بۆ تەندرووستی چییە؟
لە سیر بەهێزترە لە کاریگەری لە سەر گورچیلە و توانەوەی بەرد و زیادکردنی میزکردن.
دژیهەوکردنە چونکە ڤیتامین C و گۆگردی تێدایە.
ئارەزوی خواردن زیاد دەکات و باوبژی ڕیخۆڵە کەم دەکاتەوە، بۆنی جەستە و ئارەقی پێست خۆش دەکات بە هۆی کلۆرۆفیلەوە، خوێن زیاد دەکات چوونکە ڤیتامین B و ئاسنی تێدایە.
ئێسقان و ددان بەهێز دەکات چوونە کالیسیۆمی زۆری تێدایە.
سوودی هەیە بۆ پێست و نینۆک و قژ.
کاریگەری هێمنکەرەوە و هاوسەنگی میزاجی هەیە بە هۆی بوونی مەگنیسیۆم.
چالاکی بۆریەکانی خوێن و سوڕی خوێن زیاد دەکات، ئەمەش بۆ بەرگری لە جەڵتە باشە، هەروەها کارەبای دڵیش بەهێز دەکات.
بۆ ڕۆماتیزم و نەخۆشییەکانی دەمار باشە.
چالاکی جەستە بە گشتی زیاد دەکات و ماندوبوون دەڕەوێنێتەوە.
بۆ فراوانکردنی بۆریەکانی هەوا و دەرکردنی بەڵغەم بەسوودە.
چالاکی سێکسی زیاد دەکات و پیری دووردەخاتەوە.
بەرگری لە مایەسیری و کۆبوونەوەی خوێن زیاد دەکات.
بۆ نەخۆشییەکانی پێست وەک ڕەقبوون و وشکبوونەوە و ڕەنگ زیادی بەکار دێت.
خواردنی لە دوای نان دەبێتە هۆی ئەوەی لە ناو گەدەدا خواردن نەترشێت، لینجی دەکات و یارمەتی هەرس دەدات.
ئاوی کەوەر میزهێنەرە و ئارەوزو بزوێنە و بۆ قۆڵنج باشە.
گەدە دەشواتەوە و بۆ جەرگ بەسوودە و بەهێزکەری کەمەرە.
بۆ ژانەسەر و کەم خوێنی و ژەهراویبوون 20 گرام ئاوی کەوەر لە گەڵ کەوچکێک هەنگوین بخۆرەوە.
کەوەری لە سرکەدا پەروەردەکراو بۆ جەرگ و سپڵ و قۆڵنج بەسوودە.
بۆ شوێنی پێوەدانی مار کەوەر یان سیرمۆکە بکوتە و لێی ببەستە.
بۆ زیپکەی سوور و خرودار و بالوکە مەڵهەمی کەوەر لە گەڵ سماقی لە سەر دابنێت.
لە گەڵ کەوەر بۆ ئەگزیمای منداڵان باشە.
بۆ برینی تەڕ و هەوکردوو کەوەر و خوێ بکوتە و لە سەری دابنرێت.
تێبینی:
بۆ گەدەی بێ هێز قورسە و زۆر کەس پێی با دەکات و بۆ ددان و پوک باش نییە، لە ناو سرکەشدا بۆ ڕیخۆڵە و بینایی چاو باش نییە بەڵام لە گەڵ شلە و خواردندا بکوڵێت هیچ زیانی نامێنێت./.