بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ نەعیم قاسم ڕایگەیاند: جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە نزیکبوونەوە لە کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا خۆی بە دەستەوە دەدات، لە بەر ئەوەی کە ڕاستەوخۆ کاریگەری دەسدرێژییەکانی سەر غەززە وەردەگرێت و ڕەنگە بەم هۆیەوە تووشی شکستێکی گەورە بێت.
ناوبراو وتی: لە ئەنجامی ئەمەش ڕژێمی زایۆنیستی بەوە دەگات کە ناتوانێت لە ناو ببات و خۆڕاگرییە کە دەتوانێت کێشە بۆ دوژمن بخوڵقێنێت.
جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: ئەمریکییەکان لە ئاکامدا بەوە دەگەن کە دەبێت ڕێگاچارەیەک بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە بدۆزنەوە، لە بەر ئەوەی کە خۆڕاگری سەرەڕای کوشتن و برینداربوونی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی غەززە، بەهێزەوە لە گۆڕەپانەکە بەردەوام دەبێت و ڕێگایەکی دیکە بەدەر لە خۆڕاگری نییە و ئێمە لەو بڕوایەداین کە بە مسۆگەرنەبوونی ئامانجەکانی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی، خۆڕاگری سەرکەوتن بە دەست دێنێت.
شێخ نەعیم قاسم سەبارەت بە یەکڕیزی گۆڕەپانەکان لە لایەن بەرەی خۆڕاگرییەوە، وتی: ئەم سیاسەتە هەنگاوێکە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کێشەکان و هەر بەرەیەک بە پێی هەلومەرج و بیرکردنەوەی خۆی هەنگاو دەنێت و بەرەوپێش دەڕوات و ئەمەش هەمان بابەتە کە لە ئێستادا ڕوویداوە و ئێمە لە ئێستادا سەرەڕای لایەنە جۆربەجۆرەکان، هەنگاوی یەکگرتوومان هەیە./.