بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە لە چەکی ژێردەریایی لە دژی کەشتییەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و ڕژێمی زایۆنیستی کەڵک وەردەگرن و ئەم چەکانە هاتوونەتە شەڕی ئێستای دەریای سوورەوە.
ناوبراو وتی کە ئەم چەکە ژێردەریاییانە بوونەتە هۆی نیگەرانی دوژمن.
عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی هەڕەشەی ئەوەیکرد کە شەڕی ئێستا لە دەریای عەرەب، دەریایی سوور، گەروی بابولمەندەب و کەنداوی عەدەن بەردەوام دەبێت و تەنانەت زیاتریش دەبێت.
ناوبراو وتی کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن تا ئێستا 48 کەشتییان لە دەریای عەرەب و سوور کردووەتە ئامانج.
سەرۆکی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی کە چالاکییەکانی ئێمە لە دژی ئامانجەکانی ڕژێمی زایۆنیستی تا ئێستا لە ڕێگای زیاتر لە 183 مووشەک و درۆنەوە بووە و چالاکییە دەریاییەکانیش لە ڕووی چەندێتی و چۆنیەتییەوە زیاتر بووە و بەدەر لەمەش کاریگەری مووشەک و درۆن و بەلەمە سەربازییەکانیش زیاتر کراون./.