بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تێدرۆس ئەدهانۆم سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئاماری شەهیدان و برینداربووانی هێرش و تاوانە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە هۆشدارییدا.
ناوبراو وتی کە بارودۆخی کەرتی غەززە زۆر نامرۆڤانەیە و برسێتی لەم ناوچەیە بەربڵاوە.
ئەدهانۆم بە ئاماژە بە شەهیدبوونی زیاتر لە 29 هەزار کەس بە هۆی هێرش و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە، وتی کە زۆربەی ناوچەکانی کەرتی غەززە ڕووخاون.
سەرۆکی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر لە فەڵەستینییەکان هێشتا لە ژێر داروپەردوی ماڵە ڕووخاوەکاندان یان بێسەروشوێنن و وتی کە غەززە بووەتە ناوچەی مەرگ.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ڕێژەی بەدخۆراکی لە غەززە بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و ئەمەش ژیانی ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەم ناوچەیەی ڕوبەڕوی مەترسی کردووەتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە 21 ی شوبات ڕێکخراوی یۆنیسێف سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندبوو کە دۆخی غەززە زۆر مەترسیدارە و هیچ منداڵێکی جیهان نابێت ڕوبەڕوی هەلومەرجی لەم شێوەیە ببێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندرووستی کەرتی غەززە، ژمارەی شەهیدانی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی گەیشتووەتە نزیکەی 30 هەزار کەس و نزیکەی 70 هەزار کەسیش تا ئێستا بریندار بوون./.