بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕۆژی پێنج شەممە 22 ی شوباتی 2024 لە چاوپێکەوتنی بەشداربووانی پێشبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز لە تاران وتیان: هیوادارین ئارەزووی قورئان و مەیلی تێگەیشتن لە فێرکارییەکانی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە ناو گەلانی ئیسلامی بڵاو ببێتەوە و پێویستمان بەمەیە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە درێژەی وتارەکەیاندا غەززەیان بە پرسێکی گەورەی جیهانی ئیسلام ناو برد و وتیان: ئایا سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتانی ئیسلامی بە پێی فەرموودەکانی قورئانی پیرۆز هەڵسووکەوت دەکەن کە فەرموویەتی ” لە گەڵ دوژمنانی خودا و موسڵمانان پەیوەندیتان نەبێت “؟ و بۆ سەرۆکی وڵاتانی ئیسلامی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕژێمی بکوژی زایۆنیستی ناپچڕێنن و هاوکارییەکانیان لە گەڵ ئەو ڕژێمە بەردەوامە؟
بەڕێزیان وتیان: خۆڕاگریی غەززە و فەڵەستین بە بەرخۆدانی کەم وێنە لە بەرامبەر دوژمنی زایۆنیستی، ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز جێبەجێ دەکەن و بە یارمەتی خودای گەورە و بە پێی ڕێنماییەکانی قورئانی پیرۆز، سەرکەوتنی ئەوان مسۆگەر دەبێت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: خەڵکی غەززە لە لایەن ئەو کەسانەوە زوڵمیان لێدەکرێت کە مرۆڤ نین و بەم پێیەش گەورەترین ئەرک، پشتیوانی لە خەڵکی غەززە و خۆڕاگری بوێرانەی گرووپە فەڵەستینییەکان و پشتیوانی لەوانەیە کە یارمەتی خەڵکی غەززە دەدەن./.