بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێوڕەسمی کۆتایی چلەمین پێشبڕکێی نێودەوڵەتی قورئانی پیرۆز لە تاران، وتی: بەرەنگاربوونەوەی نادادپەروەری و ستەم و زوڵم لە جیهاندا یەکێک لە ئامۆژەکانی قورئانی پیرۆزە و ئەگەر وڵاتانی ئیسلامی بە پێی ڕێنماییەکانی قورئان هەڵسووکەوتیان دەکرد، ئایا ڕژێمی زایۆنیستی توانای ئەوەی هەبوو خەڵکی زوڵملێکراوی غەززە کۆمەڵکوژ بکات؟ یان ئەمریکا توانای ئەوەی هەبوو بۆ چەندین جاری بەردەوام داوای ڕاگرتنی تاوانەکانی زایۆنیستەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڤیتۆ بکات؟
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ئەمریکا ناوەندی هەموو خەراپەکارییەکە و ئەوەی کە دەبینرێت بە هۆی ئەوەیە واز لە قورئان هێنراوە، بۆیە ئەوەندە ستەم لە گەلێکی موسڵمانی وەک فەڵەستین دەکرێت./.