بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بێرد کوپەر لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئێستای دەریایی سوور بۆ ئەمریکا بووەتە گەورەترین شەڕی دەریایی لە پاش شەڕی جیهانیی دووەم.
جێگری فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە ناوچەکە ناسراو بە سنتکۆم ڕایگەیاندووە کە هێزەکانی یەمەن گەیشتوونەتە پێشکەوتنی سەربازی و ئەمەش دۆخەکەی ئاڵۆزتر کردووە.
ناوبراو کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە دابینکردنی چەکی حوسییەکانی یەمەن تۆمەتبار کردووە. ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی یەمەنی بەردەوام جەختیان لە خۆماڵیبوونی توانا سەربازییەکان کردووەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش ئەوەیان ڕەتکردووەتەوە کە چەک و کەرەستەی سەربازییان ڕادەستی گرووپی ئەنساروڵڵای یەمەن یان حوسییەکان کردبێت./.