بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسین ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان سەبارەت بە بەکارهێنانی ڤیتپی ئەمریکا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، ڕایگەیاند: دووبارەبوونەوەی ڤیتۆی ڕەشنووسی بڕیاری ئاگربەستی بەپەلە لە غەززە لە لایەن ئەمریکاوە دەبێت وەک ” کارەساتی دیپلۆماسی سەدە ” ناو ببرێت.
ناوبراو ڕایگەیاند: ئەم ڤیتۆ بەردەوامە بە ڕوونی بەرپرسیاریەتی کۆمەڵکوژی فەڵەستینییەکان دەخاتە ئەستۆی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا و جیهان دەبێت وا لە ئەمریکا بکات لە بەرامبەر ئەم کارەی وەڵامدەرەوە بێت./.