بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی ڕابردوو کۆمپانی بەریتانیی ــ هۆڵەندیی شێل ڕایگەیاند کە پڕۆژەی گەوەری پێترۆشیمی ناسراو بە “ئەلنبراس” لە پارێزگای بەسەرە وەلاوە دەنێت، لە حاڵێکدا کە وەزارەتی پیشە و کانگای عێراق پشتڕاستی کردەوە کە پاشەگەزی ئەو کۆمپانیە لە درێژەپێدان بە پڕۆژەکە تەنیا هۆکاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بووە لەمەڕ سەرمایەگوزاریەکانی لە خاڵە جیاوازەکانی جیهاندا.
کۆمپانی شێل وەکوو چەندمین کۆمپانی وزەی نێودەوڵەتی دێتە ئەژمار کە لەم دوایانەدا خۆی لە عێراق دوور دەخاتەوە. پێشتریش کۆمپانی ئەمریکایی ئێکسۆن مۆبیل لە چالاکیەکانی هەنێ لە کێڵگەنەوتیەکانی باشووری عێراق خۆی دوور کربووەوە.
ئەو بابەتە پرسیاری زۆر لەمەڕ هۆکارەکانی دوورکەوتنەوەی ئەو کۆمپانیە ڕۆژئاوایانە و زیانەکانی بۆ وڵاتی عێراق دێنێتە ئاراوە.