بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە چاوپێکەوتنی کەناڵی فرانس 24، نیگەرانی خۆیی لە هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی ڕاگەیاند و وتی: درێژەپێدانی شەڕی غەززە، مەترسی شەڕێکی ناوچەیی لێدەکەوێتەوە و بەرپرسیاریەتی ئێمە ڕێگرییە لە بەپەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان لە هەر هەلومەرجێکدا.
ناوبراو سەبارەت بە گرنگی ڕاوێژ لە گەڵ ئێران، وتی: بە دڵنیاییەوە کە ئێمە گۆڕانکارییەکان لە گەڵ دراوسێی خۆمان ئێران تاوتوێ دەکەین و پەیامی ئێمە ئەوەیە کە ڕێگری لە پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکان بکەین.
بن فەرحان وتی: پێم وا نییە کە ئێرانیش شەڕێکی گەورەی بوێت، من هەست بە شتی وا ناکەم.
ڕاشیگەیاند کە سعوودیە پێش ئاگربەستی غەززە، کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل و ئامادەکارییەکان بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی فەڵەستین، هیچ دانوستانێکی لە گەڵ تەل ئەبیب بۆ دەستپێکردنی پەیوەندییەکان نابێت./.