بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئاماری کومیسیۆنی ئەورووپا(یۆرۆ ستارت) هەواڵی لە هەناردەی 92 ملیۆن یۆرۆیی فستەقی ئێران بۆ ئەورووپا داوە لە ساڵی 2023دا.
هەناردەی فستەقی ئێران بۆ سەندیکای ئەورووپا لە ساڵی 2023دا، ڕووبەڕووی دابەزینی 17لەسەد بووەتەوە لە چاو ساڵی ڕابردوودا. ئێران لە ساڵی 2022دا زیاتر لە 111ملیۆن یۆرۆ فستەقی هەناردەی ئەورووپا کردبوو.
زۆرترین هەناردەی فستەقی ئێران بۆ ئەورووپا ناوکی فستەق بووە، ئێران لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا 65 ملیۆن یۆرۆ ناوکی فستەق و 27 ملیۆن یۆرۆ فستەقی بۆ ئەورووپا هەناردە کردووە.
ئەڵمانیا وەکوو گەورەترین و گرنگترین کڕیاری فستەقی ئێران لە ئەورووپا لە ساڵی 2023دا دێتە ئەژمار، 49 ملیۆن یۆرۆ لە هەناردەی فستەقی ئێران بۆ وڵاتی ئەڵمانیا نێردراوە و ئیتاڵیا بە 7 ملیۆن یۆرۆ و ئسپانیا بە 5 ملیۆن یۆرۆ وەکوو خوازیارانی گەورەی دیکەی فستەقی ئێران لە ئەورووپا دێنە ئەژمار.
بە پێی هەمان ڕاپۆرت ئێران لە ساڵی 2023دا وەکوو دوهەمین وڵاتی گەورەی هەناردەکاری فستەق بۆ ئەورووپا دێتە ئەژمار و ئەمریکا بە هەناردەی 640 ملیۆن یۆرۆیی وەکوو گەورەترین هەناردەکاری فستەق بۆ ئەورووپا دێتە ئەژمار.