بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ئیسلامی سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی پیشەسازی ناوەکی ئێران وتی: هاتنە ناوەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بواری تەکنۆلۆژیای نوێ بە واتای هاتنە ناوچەی قەدەغەکراو دەبێت، واتە ئەوەندەی ئاڵۆزی بۆ پرسی ناوەکی ئێران هەیە، گرژی بۆ پرسی بۆشایی ئاسمانیش هەیە، بۆ زانستەکانی دیکەش بە هەمان شێوە.
ناوبراو وتی: ئەگەر بمانەوێت وڵات بەرەو گەشەسەندنی زیاتر ببەین و بە پێی شکۆی خەڵکەکەمان هەنگاو بنێین، دەبێت بتوانین سنورەکانی زانست تێپەڕ بکەین.
سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکی ئێران وتی: بەهرەمەندێکی زۆرمان هەیە کە ئەگەر حکومەت لە بواری زانستدا وەبەرهێنان بکات ئەو بەهرەمەندانە دەرفەتی چالاکییەکی زۆریان دەبێت.
ئیسلامی وتی: پیشەسازی ناوەکی ئێران لە ڕیزی 5 وڵاتی یەکەمی جیهاندایە. ئەمڕۆ لە وەبەرهێنانی ئاوی قورس و بەکوالیتی کە ئەنجامی توێژینەوەی زانایانی وڵاتە و هیچ یارمەتییەکمان لە دەرەوە وەرنەگرتووە، لە ڕووی کوالیتی و پاکی ئاوەکەوە لە سەرەوەی لیستی جیهانیداین و لە دابینکردن و هەناردەکردنی ئاوی قورس لە جیهاندا پێگەی باڵامان هەیە./.