بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زەردێنەی هێلکە تەنیا بۆ خواردن نییە بەڵکوو ژنانی ڕووسیا لە گەڵ هەنگوین و خەیار وەک یارمەتیدەرێک بۆ قژ و پێستی بریقەدار و درەوشاوەبوونی بەکاری دێنن.
ئەوان بە زەردێنەی هێلکە و هەنگوین دەموچاویان دادەپۆشن، ئەمەش یارمەتی پێست دەدات بۆ ئەوەی نەرمتر و درەوشاوەتر دەرکەوێت.
زەردێنەی هێلکە ترشی فۆلیک و ڤیتامین و دژە ئۆکسانی تێدایە کە زۆر گرنگن بۆ گەشەی قژ. زۆرجار لە ماسکی قژدا بەکاردەهێنرێن.
پێویستە بڵێین زەردێنەی هێلکە گەنجینەی ڤیتامینە پێویستەکانی (A, B و D) و کانزا گرنگەکانی وەک زینک.
کیمیاکاری جوانکاری جینجەر کینگ ڕوونی دەکاتەوە کە ئەم تێکەڵە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین وەک فۆرمولەیەکی بەهێز کاردەکات بۆ دووبارە ڕەنگکردنەوە و خۆراکدان و بەهێزکردنی پێست و قژ.
شێوازی بەکارهێنان
واباشە ٢ بۆ ٣ هێلکە لێبدرێت تاوەکو کەفیان لێدێت و دواتر بیدەنە سەر قژ. پاشان بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بە کەپڵی دوش دایبپۆشە و دواتر بە ئاوی فێنک بیشۆ.
بەڵام تێکەڵکردنی زەردێنە و هەنگوین پێست شێدار دەکات و لەناوچوونی خانەکان خاو دەکاتەوە.
تەنیا بە بەردەوامی دەموچاو بە زەردێنەی هێلکە داپۆشە کە لە گەڵ هەنگوین تێکەڵ دەکرێت، یارمەتی پێست دەدات نەرمتر دەربکەوێت و تەنانەت زیاتر درەوشاوەتر دەربکەوێت./.