بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەواد محەممەد سەردانی شارۆچکەی پیشەسازی شکوهیەی لە شاری قوم کرد و وتی: پیشەسازی عێراق بە هاوبەشی وڵاتی ئەردەن لە ناوچە سنورییەکان ناوچەی ئابوری تایبەتی بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لە توانا و دەفرایەتییەکانی هەر دوو وڵات کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: هەوڵ دەدەین لە گەڵ ئێرانیش لە ناوچەی مێهران شارۆچکەیەکی پیشەسازی بە پێی یاساکانی هەر دوو وڵات بکەینەوە و ئەم دەرفەتە دابین بکەین کە بتوانین چالاکییە پیشەسازییەکان لەو ناوچەیەدا زیاتر بکەین.
سەرۆکی دەستەی شارۆچکە پیشەسازییەکانی عێراق وتی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق و حکومەت بە گشتی ئیش و کاری ئەم پرۆژەیان دەستپێکردووە و بە تەواوبوونی ڕێوشوێنە یاساییەکان، دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە./.