بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سەفدی وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی: ڕژێمی زایۆنیستی نایەوێت شەڕ لە کەرتی غەززە کۆتایی بێت، وەک چۆن کە ئامادە نییە ماف و بوونی فەڵەستینییەکان بە فەرمی بناسێت.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە لە شەڕی غەززە ڕوو دەدات کۆمەڵکوژی، ڕووخاندن و لەناوبردنی ژیانی دوو ملیۆن کەسە و تەنانەت نەخۆشخانەکان و قوتابخانەکانیش ڕووخێندراون.
سەفدی وتی: من پێم وایە کە حکومەتی ئێستای ئیسرائیل نایەوێت ئەم شەڕە کۆتایی بێت و دیلەکانیش ئازاد بکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئەردەن وتی کە ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە کۆتایی داگیرکاری و دەستەبەرکردنی ئاسایشی فەڵەستینییەکان مسۆگەر دەبێت.
ناوبراو وتی کە ئێمە داوای ئاشتی بۆ ناوچەکە دەکەین و تەل ئەبیب دەبێت مافی فەڵەستینییەکان بۆ هەبوونی وڵاتێکی سەربەخۆ بە فەرمی بناسێت./.