بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هێلکە لە گەڵ سوودە گرنگەکانی، دەکرێت لە هەندێک کاتیشدا زیانی هەبێت، ئەویش بە چەند هۆکارێک:
ئەو بڕەی کە دەخورێت.
دۆخی تەندرووستی.
جۆری هێلکەکە.
هێلکە دەکرێت لەم کاتانەدا زیانی هەبێت:
ڕێژەی کۆلیسترۆڵ بەرز دەکاتەوە ئەگەر بە ڕێژەیەکی زۆر زەردێنەکەی بخورێت بەڵام سپێنەکەی بێ کێشەیە.
ئەگەر بە کاڵی بخورێت دەکرێت تووشی ژەهراویبوونت بکات، لە بەر ئەوەی کە بەکتریای سالمۆنێلای تێدایە، ئەم بەکتریایە هۆکارە بۆ ژەهراویبوون.
هەندێک کەس هەستیارییان پێی هەیە، لە کاتی خواردنی نیشانەکانی خرو، ئاوسان و هەناسەتەنگی لە کەسەکاندا دەردەکەون و پێویستە لە خواردنی بە دوور بن.
بۆ ئەوەی لە زیانەکانی هێلکە بە دوور بیت پێویستە چی بکەیت؟
باشترە ڕۆژانە یەک یان دوو هێلکە زیاتر نەخۆیت.
دڵنیابەرەوە لەوەی هێلکەکە بە باشی کوڵا بێت یان سوورەوکرابێتەوە، پاشان بیخۆ.
دووربکەرەوە لە خواردنی هێلکە بە کاڵی.
ئەگەر ڕێژەی کۆلیسترۆڵت بەرزە یان هەستیاریت هەیە، ڕاوێژ بە پزیشک بکە./.