بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە توێژینەوەکانی چارەسەری شێرپەنجە لە وڵاتەکەی بەردەوامە و نزیکن لە وەبەرهێنانی ڤاکسێنی دژە شێرپەنجە و نەوەی نوێی دەرمان کە سیستەمی بەرگری جەستە ڕێکدەخات.
ناوبراو ڕایگەیاند کە زانایانی ڕووسیا لە وەبەرهێنانی ڤاکسێنی شێرپەنجەدان و ئەمەش لە داهاتوویەکی نزیکدا وەک چارەسەر بۆ نەخۆشەکان بەکار دەهێندرێت.
پوتین وتی کە زۆر نزیکین لە وەبەرهێنانی ڤاکسێنی شێرپەنجە و نەوەی نوێی دەرمان کە سیستەمی بەرگری جەستە بەهێز دەکات.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە 500 سەنتەری چارەسەری شێرپەنجە لە سەرتاسەری ئەم وڵاتەدا کراوەتەوە./.