بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وەزارەتی پلاندانانی عێراقدا هاتووە کە ڕێکخراوی ناوەندیی ستاندارد و کۆنتڕۆڵی کوالیتی داوای لە کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەری کەرەستەی کارەبایی و جگەرە کردووە کە هێمای ستانداردی عێراقی وەربگرن.
بە پێی ئەمەش، ئەم بڕیارە لە لایەن ئەنجومەنی وزاریی وەزارەتی داراییەوە دەرکراوە.
وەزارەتی پلاندانانی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە سەرجەم کەرەستە سەرەکییە کارەباییەکانی ناو ماڵ دەگرێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە هاوردەی کاڵای بێ نیشانەی ستانداردی عێراقی تا سەرەتای مانگی تەمموز ڕێگاپێدراوە./.