بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی رای الیوم بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی خۆی ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا بەرەوپێشچوونی بەرچاوی هەبووە و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە سەردانی سوریا دەکات و لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆدەبێتەوە.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەم سەردانە لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکرێت و پەیوەندیی بە کۆتایی شەڕی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی کەرتی غەززە یان ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان گرووپەکانی خۆڕاگری فەڵەستین و ئەو ڕژێمەوە هەیە.
رای الیوم ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەم سەردانە بکرێت، گۆڕانکارییەکی گەورەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و سوریا و کاریگەریشی لە سەر زیندووکردنەوەی پەیوەندییەکانی جیهانی عەرەب لە گەڵ دیمەشق دەبێت.
ئەو ڕۆژنامەیە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی وڵاتانی دیکەی عەرەبی لە گەڵ سوریا ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی قاهیرە و دیمەشق هەنگاوی بەرەوپێشی نەبووە و پەیوەندییەکانی قەتەر و سوریا وەک ڕابردووە و بەدەر لە هەندێک بابەتی وەک بەشداری هەڵبژاردەی تۆپی پێی سوریا لە پاڵەوانێتی ئاسیا لە قەتەر و ڕاگرتنی شەڕی میدیایی لە نێوان هەر دوو وڵات، گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕووی نەداوە.
رای الیوم سەبارەت بە پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریاش ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی ئەم دوو وڵاتەش بەرەوپێشچوونێکی نەبووە./.