بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناوەندی ئامارەکانی کومیسیۆنی ئەورووپا(یۆرۆ ستارت) ئاڵوگۆڕی گشتی بازرگانی ئێران و 27 ئەندامی سەندیکای ئەورووپای لە ساڵی زاینی ڕابردوودا، 4 ملیارد و 732 ملیۆن ڕاگەیاند. کە ئەو ڕێژەیە ڕووبەڕووی دابەزینی 9لەسەد بووەتەوە لەچاو ساڵی ڕابردوودا.
لە 12 مانگەی ساڵی 2022 ئاڵوگوڕی گشتی دوولایەنە، 5 ملیارد و 244 ملیۆن یۆرۆ ڕاگەیندرابوو.
لەسەر بنەمای هەمان ژاپۆت، هەناردەی سەندیکای ئەورووپا بۆ ئێران لە ساڵی 2023دا، ڕووبەڕووی دابەزینی 6لەسەدەوە بووە لەچاو ساڵی ڕابردوودا و لە 4 ملیارد و 186 ملیۆن یۆرۆە لە ساڵی 2022دا گەیشتووەتە ڕێژەی 3 ملیارد و 933 یۆرۆ لە ساڵی 2023دا.
ئەڵمانیا وەکوو گەورەترین شەریکی بازرگانی ئێران لە سەندیکای ئەورووپا دێتە ئەژمار، پاشان وڵاتەکانی ئیتالیا و هولەند بەڕیزەوە وەکوو گەورەترین شەریکەکانی بازرگانی ئێران لە ئەورووپا دێنە ئەژمار.
وڵاتی بەلجیک و فەڕنسە هەرکامە و بەڕیزەوە وەکوو چوارمین و پێنجمیش شەرکی بازرگانی وڵاتی ئێران لە ئەورووپا دێنە ئەژمار.
نزیکەی 36لەسەدی بازرگانی گشتی ئێران دەگەڕێتەو بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ئیتاڵیا گەشەی 7لەسەدی بووە لەچاو ساڵی ڕابردوو بەڵام ئەو ئاڵوگۆڕییە لەگەڵ وڵاتی هولەند گەشەی سەرنجڕاکێشی 32لەسەدی بووە لە ساڵی 2023دا.