بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لە کۆبوونەوەی نێوان محەممەد شیاع سودانی و کامالا هاریس جێگری سەرۆکی کۆماری ئەمریکا باس لە پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتن کراوە و هەروەها جەخت لە سەر بەردەوامی لێژنەی باڵای هاوبەشی نێوان هەر دوو وڵات بۆ کۆتایی هێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش کراوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردەوە لە سەر سەروەری خاک و ڕایگەیاندووە کە پرسی سەروەری یەکێکە لەو بنەمایانەی سازشی لە سەر ناکرێت لە هەر هەلومەرجێکدا بێت./.