بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕامی ئیگرا بەرپرسی پێشوو لە دەزگای هەواڵگری مۆساد ڕایگەیاندووە کە سەرجەم دانیشتووانی کەرتی غەززە تاوانبارن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرجەم دانیشتووانی تەمەن سەرو چوار ساڵی غەززە پشتیوانی لە حەماس دەکەن و دەبێت بە کۆمەڵ سزا بدرێن و لە خۆراک، دەرمان و هاوکارییە مرۆییەکان بێبەش بن.
ئیگرا دانی بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر کەرتی غەززە ناوە و ڕایگەیاندووە کە ئامانج ئەوەیە خەڵکی ئەم ناوچەیە بکرێنە دوژمنی بزوتنەوەی حەماس./.