بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی بازرگانی بەریتانیا لە نوێترین ئاماری خۆیدا ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا بۆ 83 ملیۆن پۆند، بەرابەر بە 105 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە.
ئاڵوگۆڕی ئێران و بەریتانیا لە ساڵی 2023دا، ڕووبەڕووی گەشەی 4لەسەد بووەتەوە لەچاو ساڵی ڕابردوودا.
ئاڵوگۆڕی هەر دوو وڵات لە مانگەکانی ژانڤییە تا دیسەمبێری ساڵی 2022، زیاتر لە یەک ملیۆن پۆند ڕاگەیندرا.
هاوردەی بەریتانیا لە ئێرانەوە لە ساڵی ڕابردووی زاینیدا 16 ملیۆن پۆند بەرانبەر لەگەڵ 20 ملیۆن دۆلار بووە کە ئەو ڕێژەیە لەچاو ساڵی ڕابردووی زاینی یەک ملیۆن پۆند دابەزیوە.
بەڵام هەناردەی بەریتانیا بۆ ئێران لە ساڵی 2023دا بە گەشەی 6لەسەدەوە بۆ ڕەقەمی 67 ملیۆن پۆند بەرانبەر لەگەڵ 85 ملیۆن دۆلار بەرز بووەتەوە. بەریتانیا لە ساڵی پێشووتردا بڕی 63 ملیۆن پۆند کاڵای بۆ ئێران هەناردە کردبوو.