بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای فریاگوزاری و دامەزراندنی پەنابەرە فەڵەستینییەکان یان ئانڕوا ڕایگەیاندووە کە هێشتا خانووەکانی خەڵک، قوتابخانەکان و ناوەندە تەندرووستییەکانی غەززە لە ژێر بۆردومانی ڕژێمی زایۆنیستیدان.
بە هۆی بۆردومان و تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە سەدا 85 ی دانیشتووانی غەززە ئاوارە بوون و چوونەتە ناوچەکانی باشور بە تایبەت ڕەفەح کە بە شاری خێوەتەکان ناسراوە.
لە ئێستاشدا سوپای داگیرکاری زایۆنیستی خۆی بۆ هێرشی وشکانی بۆ سەر ئەم شارەش ئامادە دەکات و هیچ گرنگییەک بە هۆشداری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وڵاتانی جیهان نادات./.