بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەبدولمەلیک حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: بۆ نۆزدەیەمین هەفتەی بەردەوام، تاوان و دڕندەیی ڕژێمی زایۆنیستی لە دژی دانیشتووانی غەززە دەبینین و ئەو ڕژێمە بە دڕندەترین شێواز درێژە بە تاوانەکانی دەدات.
ناوبراو وتی: وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئەمریکا بە هەموو شێوازێک پشتیوانی لە ڕژێمی زایۆنیستی دەکات و هاندەری ئەو ڕژێمەن بۆ تاوانی زیاتر لە دژی خەڵکی بێ تاوانی غەززە و فەڵەستین بە گشتی.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا وتی: ئەم هەموو تاوانەی غەززە بە بۆنەی هاوکاری و پشتیوانی ئەمریکاوە دەکرێت و ئەگەر ئەمریکا و پشتیوانییەکانی نەدەبوو، ڕژێمی زایۆنیستی هێزی بەردەوامیدان بەم شەڕەی نەدەبوو.
سەید عەبدولمەلیک حوسی وتی: دوژمنی زایۆنیستی زیاتر لە 25 هەزار تەن بۆمبی ئەمریکیی ڕژاندووەتە سەر ژنان و منداڵانی غەززە و خانووەکانی ئەوانی بە سەریاندا ڕووخاندووە./.