بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15 ی شوباتی 2024 ڕایگەیاند کە کەسێکی دیکە لە هێزەکانی لە کەرتی غەززە کوژراوە و بەمەش ژمارەی کوژراوەکانی سوپای داگیرکار لە پاش 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 گەیشتووەتە 570 کەس.
میدیای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا تا ئێستا 5500 کەس لە هێزەکانی ئەو ڕژێمە بریندار بوون و چارەسەریان بۆ کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، بۆچوونێک لە نێو میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستیدا هەیە کە دەڵێت سوپای زایۆنیست ژمارەی زیانەکانی بە درووستی بڵاو ناکاتەوە و ئەوەی بڵاو بووەتەوە زۆر کەمترە لە ڕاستییەکان./.