بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوەی کونفڕانسی ئیسلامی لە نوێترین ڕاپۆرتی خویدا و سەبارەت بە دۆخی بازرگانی جیهانی ئیسلام هەواڵی لە گەشەی 19لەسەدی مامەڵەی بازرگانی نێوان وڵاتە ئیسلامییەکان لە ساڵی 2022دا داوە.
بازرگانی گشتی 57 ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە لە ساڵی 2021دا، زیاتر لە 735 ملیارد دۆلار بووە، کە بە پێی بەراوەردەکانی ڕێکخراوەی کونفڕانسی ئیسلامی ئەو ڕێژەیە لە ساڵی 2022دا بۆ 873 ملیارد دۆلار بەرز بووەتەوە.
بەپێی هەمان ڕاپۆرت ئێران لە نێوان 57 ئەندامی ئەو رێکخراوە پلەی 12ی بازرگانی هەیە لەگەڵ جیهانی ئیسلامدا، بە واتایەکیتر، 45 وڵاتی ئیسلامی دیکە لەچاو ئێراندا بازرگانی کەمتریان بووە لەگەڵ جیهانی ئیسلام لە ساڵی 2022دا.
بازرگانی گشتی ئێران لەگەڵ وڵاتە ئیسلامییەکان لە ساڵی 2022دا، زیاتر لە 15ملیارد و 543 ملیۆن دۆلار بەراوەرد بووە کە ئەو ڕێژەیە لەچاو ساڵی ڕابردوو 25لەسەد بەرز بووەتەوە.