بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی چاوپێکەوتنی سەرۆکی دەزگای دادی ئێران، وتی: عێراق ئامادەی گەشەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران و پێویستە بە هاوکاری هاوبەش هەنگاوی زیاتر لەم پێناوەدا هەڵبگیرێت.
ناوبراو وتی: ئاسایشی ئێران، ئاسایشی عێراقە و موڵەتی ئەوە نادەین لە خاکی عێراقەوە هەڕەشە و کردەوەیەکی ئەمنی لە دژی ئێران هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق جەختی لە سەر زیاترکردنی هاوئاهەنگی نێوان هەر دوو وڵات و وڵاتانی دیکەی پشتیوانی فەڵەستین لە ئاستی ناوچەیی، نێودەوڵەتی و هەروەها لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤدا کردەوە.
سودانی ڕایگەیاند کە پێویستە هاوکارییەکانی ئێران و عێراق لە بواری دادوەری بە ئامانجی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم زیاتر بکرێت./.