بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە درێژەی گەشتەکەی بۆ ناوچەکە، ئەمڕۆ سێ شەممە 13 ی شوباتی 2024، لە گەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر کۆبووە.
پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تاران و دەوحە و دۆخی غەززە لە گرنگترینی ئەو بابەتانە بووە کە لە کۆبوونەوەکەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان و شێخ تەمیم تاوتوێ کراوە.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان پێشتر سەردانی وڵاتانی لوبنان و سوریای کرد و سەردانەکەشی پەیوەندی بە ڕووداوەکانی ناوچەکە بە تایبەت قەیرانی غەززەوە هەیە./.