بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، غوڵامحوسێن ئێژەیی سەرۆکی دەزگای دادی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە 13 ی شوباتی 2024 لە سەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادی عێراق گەیشتە بەغدا.
سەرۆکی دەزگای دادی ئێران و شاندەکەی یاوەری لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەدا گەیشتنە شوێنی تیرۆری شەهیدان حاجی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و یاد و بیرەوەرییەکانی ئەو شەهیدانەیان بەرز ڕاگرت.
ناوبراو بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەم شوێنە بەڵگەیە لە سەر تیرۆر و تاوانەکانی ئەمریکا و ستەمکارانی ئەمڕۆی جیهان./.