بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شارەزایانی بواری تەندرووستی پەیوەندییەکانی نێوان خواردنی نان و قەڵەوییان باس کردووە کە بریتین لە:
1 – پسپۆڕان کۆکن لە سەر ئەوەی پێویستە نان لە ئاردی بۆر دروست بکرێت چونکە ئاردی بۆر وەک دانەوێڵە تەواوەکان پۆلێن دەکرێت و هەر سێ پێکهاتووەکانی گەنمی تێدایە، لە کاتێکدا ئاردی سپی بەشی زۆری ریشاڵ، ڤیتامین و کانزاکانی تێدا نییە.
2- نان بڕێکی زۆری کالۆری تێدا نییە، واتە بە تەنها نابێتە هۆی قەڵەوی و زۆری کێش، بەڵام نانێک کە لە ئاردی سپی دروست کرابێت یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەبێتە هۆی قەڵەوی ورگ، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەش زیاتر دەکات.
3 – بڕی رێگەپێدراو رۆژانە لە ئارد بە شێوەیەکی گشتی بریتیە لە ( ١٧٨ گرام ) بەڵامئەو رێژەیە بە پێی جۆری خواردن، پیشە، چالاکی جەستە و ئەنجامدانی وەرزشەوە دەگۆڕدرێت.
4 – بوونی رەشکە، شمڵی و تۆوەکانی تر لە ناو نانی ئاردی بۆردا سوودەکانی زیاد دەکات، هەروەها بە کارهێنانی خومرە لە بری سۆدە بژاردەیەکی زۆر تەندروستە./.